Zana Natık Kerem
14 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2022
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە، لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٥٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەنێویاندا ٢١٢ کەس لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا ھەزار و ٢٨٩ کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە لەنێویاندا ٥٢٨ کەس لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان.
بەپێی راگەیاندراوەکە لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە گشتی لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق شەش کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و، ھیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسەکەوە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.
ھەروەھا باس لەوەیشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٣١٣ ھەزار و ٣٧٠ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٥ ھەزار و ١٠٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٢٦٧ ھەزار و ٤٢٣ کەسیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤١ ھەزار و ٥٥٩ کەس لە عێراق ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە لە نێویاندا شەش ھەزار و ٨٦٠ کەس لە پارێزگاکانی ھەرێمی کورستانن و ئاماژەی بەوەیشداوە کە، تا ئێستا ١٠ ملیۆن و ١٣٨ھەزار و ٥٠٠ کەس لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.