Zana Natık Kerem
29 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2026
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند لە ئاکامی ھێرشێکدا کە لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکا و سعوودیە کراوەتە سەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە سنووری ئەو پارێزگایە، ھەشت چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و چواری دیکەش برینداربوون.
فەرماندەییەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ئەمریکا و سعوودیە، ھێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای نەینەوا.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، ھەشت چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و چواری دیکەش برینداربوون.
پێشتریش دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاندبوو: "ئەمڕ چوارشەممە، ھێزەکانی ئەمریکا و سعوودیە، زنجیرەیەک ھێرشی تیرۆریستیان کردووەتە سەر ژمارەیەک بارەگای حەشدی شەعبی لە چەند ناوچەیەکی عێراق".
ھەروەھا دەستەکە ئاماژەی بەوەشدابوو کە لە ئاکامی ھێرشەکاندا، ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و برینداربوون، ھەورەھا زیانێکی زۆری ماددیش بەر بارەگاکان کەوتوون.