جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

فەڕەنسا.. ژمارەی پێوانەیی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا لە فەڕەنسا، ژمارەی پێوانەیی تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) تۆماركرا.

Yusuf Özcan  | 26.10.2020 - نوێکردنەوە : 26.10.2020
فەڕەنسا.. ژمارەی پێوانەیی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

Ile-de-France

پاريس - AA

لە فەڕەنسا لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٥٢ هەزار و ١٠ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) تۆماركراوە و بەمشێوەيە ئەو ژمارەيە لە سەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاكەوە بۆ ئێستا بەرزترين ژمارەى تووشبوونى رۆژانەيە تۆماركرابێت.

بەگوێرەى ئەو راگەیەندراوەی كە لە لايەن دامەزراوەى تەندروستيى گشتييەوە بڵاوكراوەتەوە، لە دوايين چوار رۆژدا، ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون بە كۆرۆنا "بەرزترين ئاستى هەڵكشانى" تۆماركردووە.

لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٥٢ هەزار و ١٠ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسەكە تۆماركراوە و كۆى گشتى حاڵەتەكانى تووشبوون بۆ يەك مليۆن و ١٣٨ هەزار و ٥٠٧ حاڵەت بەرزبووتەوە. ئەو ژمارەيە "لە سەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاكەوە بۆ ئێستا بەرزترين ژمارەى تووشبوونى رۆژانەيە" تۆماركرابێت.

هاوكات، ١١٦ تووشبووى ديكەى ڤايرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و كۆى گشتيى گيانلەدەستان بۆ ٣٤ هەزار و ٧٦١ كەس بەرزبووەتەوە. هەر بە پێى ئامارەكان لە ماوەى حەوت رۆژى رابردوودا چارەسەرى پزيشكيى ١٢ هەزار و ١٧٦ تووشبوو لە نەخۆشەخانەكان بەردەوامە كە هەزار و ٨١٦ نەخۆشيان لەژێر چاودێرى چڕدان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın