تەندروستی, ژيان

دهۆک.. رووداوێکى هاتوچۆ نۆ قوربانی لێکەوتەوە

- بە هۆی رووداوێکى هاتوچۆ لەسەر رێگەى سەرەکى نێوان پارێزگاى دهۆک و پارێزگاى هەولێر، دوو کەس گیانیان لە دەستدا و حەوتى دیکەش برینداربوون.

Azad Mohammed Abdullah  | 14.03.2019 - نوێکردنەوە : 17.03.2019
دهۆک.. رووداوێکى هاتوچۆ نۆ قوربانی لێکەوتەوە

Dahuk

دهۆک - AA

لە رووداوێکى هاتوچۆدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەى سەرەکى نێوان پارێزگاى دهۆک و پارێزگاى هەولێر لە سنوورى نێوان قەزاى شێخان و ناحیەى باعەدرێ، دوو هاووڵاتى سنوورى پارێزگاى دهۆک گیانیان لە دەستدا و حەوتى دیکەش برینداربوون.

لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو بەرپرسى راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى پارێزگاى دهۆک، رائیدى مافپەروەر، ئازاد تەها هەواڵەکەى پشڕاستکردەوە و گوتى: "بەداخەوە نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە رووداوێکى هاتوچۆدا لە نێوان قەزاى شێخان و ناحیەى باعەدرێ لەسەر رێگاى سەرەکى نێوان پارێزگاى دهۆک و پارێزگاى هەولێر، دوو کەس گیانیان لە دەستدا و حەوت کەسى دیکەش بە سەختى برینداربوون و برینداران لە لایەن تیمەکانى تەندروستییەوە رەوانەى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى دهۆک کراون بە مەبەستى وەرگرتنى چارەسەرى پزیشکى".

بەرپرسى راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى پارێزگاى دهۆک گوتیشى: "رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلى جۆرى تویۆتا راڤ و تویۆتا لاند کروزەری سەربازى روویداوە".

دڵشاد محەمەد پۆلیس لە هاتوچۆی قەزاى شێخان، هاوکات شایەتحاڵى رووداوەکە بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو زانیارى زیاترى لەسەر رووداوەکە خستەڕوو و گوتى: "بە هۆى رووداوەکەوە چوار پێشمەرگە لەنێو ئۆتۆمبێلە سەربازییەکە برینداربوونم جگە لە گیانلەدەستدانى دوو هاووڵاتى مەدەنی، سێ هاووڵاتى دیکەى مەدەنی لەناو ئۆتۆمبێلى تایبەتدا برینداربوون".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın