Fuat Kabakçı,Hemın Othman Mohammed
09 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2017
له وڵاتی چین ئێسكه په‌یكه‌ری تیمساحێك و ئێسك و پروسكی شه‌ش دایناسوڕ دۆزرایه‌وه كه پێشبینی ده‌كرێت له نێوان ساڵانی 145 - 66 ملیۆن ساڵ پێش زایین ژیابن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی شینهوا، له ناوچه‌ی لۆنگشانی شاری یهنجی باكووری رۆژهه‌ڵاتی چین، له ئه‌نجامی كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندن كه له مانگی ئایارەوە تا ئێستا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ژماره‌یه‌كی زۆر له ئیسكه په‌یكه‌ر دۆزراونه‌ته‌وه.
جین چانگجو، كه یه‌كێكه له پسپۆڕانی په‌یمانگای زه‌مینناسی و زانستی پاشماوه به‌ردینه‌كانی ئه‌كادیمی زانسته‌كانی چین، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ئه‌نجامی كاره‌كانی شوێنه‌وارناسیدا ئێسكه په‌یكه‌ری تیمساحێكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه یەک مه‌تر و 50 سانتیمەتر دریژه و باش ماوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ددان، بربڕی پشت و پارچه ئیسكی چه‌ند جۆرێك دایناسوڕدا.
جین چانگجو باسی له‌وه كرد كه تیمساح و دایناسوڕهكان له‌نێوان سالانی 145 - 66 ملیۆن ساڵ پێش زایین به‌یه‌كه‌وه ژیاون، ئومێدیشی خواست له كاره‌كانیاندا بگه‌نه ئێسكه په‌یكه‌ری زیاتر.