Dlshad Saifaalddin Ahmed
05 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2017
سلێمانی ـ AA
دوای كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، رەزا حەسەن رایگەیاند "لە كۆبوونەوەكەدا باسمان لە پەیوەندییە ئەكادیمییەكانی نێوان زانكۆی سلێمانی و زانكۆكانی ئەورووپا و ئیتاڵیا كرد و چەند بەرنامەیەكی نێوان هەردوولا هەیە كە هاوبەشن لەوانەش گۆڕینەوە و ئاڵوگۆڕی خوێندكارانی دكتۆرا و ماستەر و بەكالۆریۆس".
لە لای خۆیەوە سیناتۆری ئیتاڵی، رۆبێرتۆ كۆچانیچی گوتی: "وەك وەفدێك لە سیناتۆران و پەرلەمانتارانی ئیتاڵیا سەردانی هەرێمی كوردستانمان كردووە، بەم سەردانەش ویستمان ئەوە پیشان بدەین كە پەرلەمانی ئیتاڵیا نزیكە لە كوردەوە و گرنگیدانی پەرلەمانی ئیتاڵیایە بە هەرێمی كوردستان. كورد بە توانایەكی زۆرەوە شەڕی داعش دەكات و روبەڕووی ئەو گرووپانە بۆتەوە. ئەم كارە ئەكادیمییەی زانكۆی سلێمانیش دەیكات داهاتوو دروست دەكات، بۆیە دەمانەوێت ئەم پەیوەندی و ئاڵوگۆڕییە رۆشنبیرییە بەرەو پێشەوە بچێت".
لەلای خۆیەوە پەرلەمانتاری ئیتاڵیا و ئەندامی وەفدەكە، ماورۆ دەلەباربە گوتی: "كاتێك هاتینە هەرێمی كوردستان بۆچوونمان وابوو كە ئێمە هاوكاری كورد دەكەین، بەڵام ئێستا و دوای بینینی هەرێم و ئێستا كە دەگەڕێینەوە دەڵێین كورد یارمەتی ئێمە دەدات".
وەفدە ئیتاڵیەكە ماوەی چەند رۆژێكە لە هەرێمی كوردستانن و لە شاری هەولێر و سلێمانی چەندین دیدارو كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتەكان و لایەنە جیاجیاكان ئەنجامداوە و وەك خۆیان ئاماژەی بۆ دەكەن دەیانەوێت پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەرەو پێشەوە ببەن.