Adem Şalvarcıoğlu,Mohammed Baqi Hussein
06 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌گه‌ر راده‌ستكردنی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-35 به توركیا رابگیرێت، زنجیره‌ی به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌كه زیانی به‌رده‌كه‌وێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌كه دووچاری كه‌موكورتی ببێت.
دامه‌زراوه‌ی راگه‌یاندنی Bloombergی ئه‌مریكی له‌هه‌واڵێكدا باسی له توركیا كردووه و له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی پێداویستیی فڕۆكه‌وانیدا به یه‌كێك له سه‌ركرده جیهانییه‌كان ناویبردووه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، گرنگترین پارچه‌كانی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی نه‌وه‌ی پێنجه‌م F-35 له توركیا به‌رهه‌مده‌هێنرێت.
هه‌واڵه‌كه باسی له‌وه كردووه كه 10 كۆمپانیای توركیا ژماره‌یه‌ك له پارچه‌كانی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-35 به‌بڕی 12 ملیار دۆلار به‌رهه‌مده‌هێنن و توركیا تاكه سه‌رچاوه‌یه بۆ هه‌ندێك له پارچه‌كانی وه‌ك شاشه‌ی كۆكپیت و چه‌ند پارچه‌یه‌كی دیكه.
هه‌واڵه‌كه هه‌روه‌ها به‌وردی باسی چه‌ند پارچه‌یه‌كی هه‌ستیاری فڕۆكه‌كه‌ی كردووه كه به‌هه‌ماهه‌نگیی كیمپانیای Northrop Grunman و پیشه‌سازیی فڕۆكه‌وانیی توركی (TAI) به‌رهه‌مده‌هێنرێت و رایگه‌یاندووه، "ئه‌گه‌ر راده‌ستكردنی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-35 به توركیا رابگیرێت، زنجیره‌ی به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌كه زیانی به‌رده‌كه‌وێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌كه دووچاری كه‌موكورتی ببێت".