ئابووری, تەكنەلۆجيا و زانست

پۆرش به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی گازوایل راده‌گرێت

- ماركه‌ی ئۆتۆمبێلی به‌ناوبانگی پۆرش كه‌ سه‌ر به‌ گرووپی فۆلکسڤاگنی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبێلی ئه‌ڵمانی-یه‌،رایگه‌یاند كه‌ به‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی داخوازی له‌سه‌ر مۆدێله‌كانی هایبرید به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی گازوایل راده‌گرێت.

Bahattin Gönültaş, Hemın Othman Mohammed  | 24.09.2018 - نوێکردنەوە : 25.09.2018
پۆرش به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی گازوایل راده‌گرێت

Berlin

به‌رلین - AA

ماركه‌ی ئۆتۆمبێلی به‌ناوبانگی پۆرش كه‌ سه‌ر به‌ گرووپی فۆلکسڤاگنی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبێلی ئه‌ڵمانی-یه‌،رایگه‌یاند كه‌ به‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی داخوازی له‌سه‌ر مۆدێله‌كانی هایبرید به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی گازوایل راده‌گرێت.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ تا ساڵی 2022 به‌بڕی زیاتر له‌ شه‌ش ملیار یۆرۆ به‌رهه‌مهێنان له‌ ئۆتۆمبێلی كاره‌باییدا ده‌كه‌ن، له‌بری بزوێنه‌ری گازوایل تیشك ده‌خه‌نه‌خاته‌ سه‌ر بزوێنه‌ره‌كانی كاره‌بایی و هایبرید.

به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای پۆرش، ئۆلیڤه‌ر بلوم باسی له‌وه‌ كرد كه‌ وه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبێلی وه‌رزشی گازوایل له‌ پۆرشدا دووه‌مین رۆڵی هه‌یه‌، بڕیاریشیان داوه‌ له‌ داهاتوودا كار به‌ بزوێنه‌ری گازوایل بكه‌ن و به‌رده‌وامبن له‌ خزمه‌تكردنی کڕیاران.

پۆرش كه‌ به‌ ئۆتۆمبێلی وه‌رزشی به‌ناوبانگه‌، بۆ یه‌كه‌مجار 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئۆتۆمبێلی بزوێنه‌ری گازوایلی پێشكه‌ش به‌ کڕیارانی كرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın