Zana Natık Kerem
24 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2018
ئیستانبوڵ ــ AA
لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممەدا، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا، بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و لە سەروو ٧٩ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەکرا، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ رەتیانکردەوە نەوتی زیاتر بخەنە بازاڕاوە.
دوێنێ یەکشەممە وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ لە جەزائر کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش رایانگەیاند، ئەو رێککەوتنەی کە لە بارەی کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت لە مانگی حوزەیرانی رابردوو کراوە، وەک خۆی دەمێنێتەوە و ھیچ گۆڕانکارییەکی تیایدا ناکرێت.
لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ لەسەر ئەوە رێککەوتبوون کە بەرھەمھێنانی نەوت لە دوو ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار بەرمیل بۆ یەک ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار بەرمیل کەم دەکەنەوە.
لە کاتژمێر ٠:٦٠٢ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا بەرزبووە و بە ٧٩ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بە ھەمان شێوەی نرخی یەک بەرمیل خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و بە ٧٢ دۆلار ٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.