Lejla Bıogradlıja,Hemın Othman Mohammed
07 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2018
سارایێڤۆ - AA
له بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا پرۆسەی هه‌ڵبژاردن بۆ دیاریكردنی كانتۆن، كیان، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی نیشتمانی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌ستیپێكرد.
پرۆسەکە كاتژمێر حەوتی بەیانی به‌كاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته ده‌ستیپێكرد و كاتژمێر 19:00 كۆتایی دێت كه تیایدا، سێ ملیۆن و 352 هه‌زار و 933 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، حه‌وت هه‌زار و 498 كاندید كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی 518 كورسی.
هه‌روه‌ها له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كه ئه‌ندامانی بۆسنی، سربی و كرواتی بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ت كه به‌رزترین پێگه‌ی ده‌وڵه‌ته هه‌لده‌بژێردرێن 15 كاندید كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی سێ كورسی ئه‌نجوومه‌نه‌كه.
بۆسنی، سربی و كرواتی كه به "نه‌ته‌وه دامه‌زرێنه‌ره‌كانی" بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا له قه‌ڵه‌مده‌درێن له هه‌ر یه‌كێكیان كه‌سێك هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش شه‌ش بۆسنی، پێنج كرواتی و چوار سربی كاندیدن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كۆمسیۆنی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وڵاته 58 پارتی سیاسیی، 34 كاندیدی سه‌ربه‌خۆی و 36 هاوپه‌یمانی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌نجامه به‌راییه نافه‌رمیه‌كان پێش كاته‌كانی نیوه شه‌و رابگه‌یه‌ندرێت.
هاوكات شه‌ش هه‌زار و 500 چاو‌دێر، چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن.