Hemn Baban
10 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2018
هه‌ولێر - AA
بڕیاره پیشانگه‌ی مه‌دا بۆ كتێب بۆ ماوه‌ی ١٠رۆژ به‌رده‌وام ببێت.

كاتژمێر ١٠ی به‌یانی ئه‌مڕۆ، چوارشەممە، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌سعود بارزانی، وه‌زیری رۆشنبیریی حكوومه‌تی عێراق فریاد رواندزی و سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی مه‌دا بۆ رۆشنبیری و هونه‌ر فه‌خری كه‌ریم و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حزبی و حكوومی و ده‌یان نووسه‌ری بیانی و عێراقی و نوێنه‌رانی خانه‌كانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه ١٣هه‌مین پیشانگای نێوده‌وڵه‌تی مه‌دا بۆ كتێب كرایه‌وه. له پیشانگاكه‌دا وه‌زیری رۆشنبیری حكوومه‌تی عێراق ئاماژه‌ی بۆ گرنگیی پێشانگاكه كرد و رایگەیاند کە رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی رۆشنبیری و ئومێدی خواست كه سوودی بۆ هه‌موو عێراق هه‌بێت.
سه‌رپه‌رشتیاری پیشانگاكه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له دامه‌زراوه‌ی مه‌دا بۆ رۆشنبیری و هونه‌ر، غاده عاملی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند: "لەهۆڵی پیشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر خوولی١٣ههمی پیشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب كرایه‌وه و ماوه‌ی ١٠رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌م پیشانگایه‌دا زیاتر له ٣٢٠خانهی چاپ و بڵاوكردنه‌وه له‌گه‌ڵماندا به‌شدارن له زیاتر له ١٧وڵاتی عه‌ره‌بی و بیانی، هه‌روه‌ها ئه‌و ناونیشانانه‌ی خستوویانهتهروو زیاترلە سه‌دان هه‌زار ناونیشان ده‌بن و له‌هه‌موو بواره‌كاندا وەکو ئه‌كادمی پزیشكی، ئه‌ده‌بی، زمان، زانستی، هی دیكه‌ش".

عاملی كه له‌دوای ته‌واوبوونی چه‌ند گۆرانییه‌ك كه تیپێكی میوزیكی ده‌شتی نه‌ینه‌وا پێشكه‌شی ئامهدهبووانییان كرد بۆ ئانادۆڵو زیاتر قسه‌ی كرد و گوتی: "خوولی ئێستا له‌ناكاو بوو، چونكه ساڵانی پێشوو ئه‌م پیشانگایه زیاتر له مانگی نیسان به‌ڕێوه‌ده‌چوو، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی سیاسی و ئه‌و ره‌وشه‌ی وڵات پێیدا تێده‌په‌ڕی بڕیارمان دا له نیسان به‌ڕێوه‌نه‌چێت و بخرێته ئێستا، به‌ڵام بۆ ساڵی 2019 به‌دڵنیاییه‌وه پیشانگای كتێبی مه‌دا دیسانه‌وه له مانگی نیسان به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

له پیشانگاكه چه‌ندین خانه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه هه‌زاره‌ها ناونیشانییان خستووه‌ته‌روو و پێشتر وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه كه كتێبه‌كان له‌و پیشانگایانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێنه‌وه ته‌ماشا ده‌كرێن پێش خستنه‌روویان و، هه‌ر ناونیشانێك تێبینی له‌سه‌ربێت به‌تایبه‌ت له پرسی بڵاوكردنه‌وه‌ی توندڕه‌وی و ناكۆكی خستنه نێوان پێكهاته‌كانه‌وه، قه‌ده‌غه‌ده‌كرێن.