دۆحە - AA
لە میانی گەڕی دووەمی یارییەکانی کۆمەڵەی حەوتەمدا لە چوارچێوەی جامی جیهانیی "FIFA" قەتەر ٢٠٢٢دا، هەڵبژاردەی کامیرۆن و هەڵبژاردەی سربیا بە ئەنجامی ٣-٣ یەکسان بوون.
ئەمڕۆ دووشەممە لە میانی یارییەکانی مۆندیالی قەتەردا لە گەڕی دووەمی یارییەکانی کۆمەڵەی حەوتەمدا، هەڵبژاردەی کامیرۆن و هەڵبژاردەی سربیا لە یاریگای "ئەلجنوب" رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لەگەڵ دەست پێ کردنی یارییەکەدا، یاریزانانی هەڵبژاردەی سربیا بەهێز دەرکەوتوون و چەندین هێرشیان بۆسەر گۆڵی هەڵبژاردەی کامیرۆن ئەنجام دا، بەڵام لە خولەکی ٢٩ی گێمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانی هەڵبژاردەی کامیرۆن، نیکۆلاس نکۆڵۆ گۆڵی یەکەمی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار کرد.
دواتر یاریزانانی هەڵبژاردەی سربیا دوای ئەنجامدانی چەندین هێرش، هەردوو یاریزان لۆکا یوڤیچ و سێرگی میلینکۆڤیچ ساڤیچ لە خولەکی ٤٥دا، دوو گۆڵیان تۆمار کرد و هەڵبژاردەکەیان پێشخست.
گێمی یەکەمی یارییەکە، بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی سربیا کۆتایی هات.
لە گیمی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٥٣دا، یاریزانی هەڵبژاردەی سربیا، ئەلێکساندەر میترۆڤیچ سێیەم گۆڵی تۆمار کرد و هەڵبژاردەکەی کردە خاوەن سێ گۆڵ.
پاشان یاریزانانی هەڵبژاردەی کامیرۆن چەندین هێرشیان کردە سەر گۆڵی هەڵبژاردەی سربیا و هەردوو یاریزانی هەڵبژاردەی کامیرۆن، ڤینسیت ئەبو بەکر و ئێریک ماکسیم چۆپۆ مۆتینگ لە خولەکەکانی ٦٤ و ٦٦دا، دوو گۆڵیان تۆمار کرد و ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە.
یارییەکەیش بە ئەنجامی ٣-٣ کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەیش هەڵبژاردەکانی کامیرۆن و سربیا هەریەکیان بوون بە خاوەن یەک خاڵ.
کاتژمێر ٧:٠٠ی ئەمڕۆ دووشەممە لە هەمان کۆمەڵەدا، هەڵبژاردەی بەڕازیل و هەڵبژاردەی سویسرا لە یاریگای "٩٧٤" رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
پێشتر هەڵبژاردەی کامیرۆن بە ئەنجامی ٠-١ بەرامبەر بە هەڵبژاردەی سویسرا دۆڕا و هەڵبژاردەی بەڕازیل-یش ٢-٠ لە هەڵبژاردەی سربیا بردەوە.
تا ئێستا هەڵبژاردەکانی بەڕازیل و سویسرا هەریەکیان سێ خاڵیان بەدەست هێناوە.