Hacer Başer
28 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2022
دۆحە-AA
بارانبارینی بەخوڕ لە دۆحە پایتەختی قەتەر و ژمارەیەک ناوچەی دیکەی ئەو وڵاتە كاریگەری دروست کرد.
روانگەی کەشناسیی قەتەر لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو باران بارینە بەخوڕەی کە کاریگەریی لەسەر ناوچەکانی رۆژهەڵات و ناوەڕاستی ئەو وڵاتە هەبووە، توندەبای بەهێزیشی لەگەڵدا بووە.
لە راگەیەندراوەکەد هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، پێشبینی دەکرێت کە لە هەندێک ناوچە تا کاتژمێرەکانی دەومەوئێوارە باران بارین بەردەوام بێت.
هەروەها باران بارینەکە کە بووە هۆی کۆبوونەوەی ئاو لە ژمارەیەک لە کۆڵان و شەقامەکان، کاریگەری نەرێنی لەسەر هاتوچۆی هەندێک رێگای ئەو وڵاتەش هەبووە.