Kadir Karakuş,Hemın Othman Mohammed
18 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2016
ئهنقهره - AA
له گوتارێكیدا له كۆبوونهوهی فراكسیۆنی پارتهكهی له پهرلهمانی توركیا، سهرۆكی گشتیی ئاك پارتی و، سهرۆكوهزیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگهیاند ''سوورین لەسەر گوتەکەی بەڕێز سەرکۆمار کە بەگرنگییەوە باسی کردووە و گوتوویەتی 'سەبارەت بەمووسڵ لە ئۆپەراسیۆنەکەدا و لەسەر مێزیش بوونمان دەبێت'. ئەوەتا ئەوانەی ئێستا لەهێڵەکانی پێشەوەن لەئۆپەراسیۆنەکەدا، ئەو چەکدارانەن کە ئێمە لەباشیک مەشقمان پێکردوون. موجاهیدانی نەینەوان. لەگەڵ پێشمەرگەکاندا بەشداریی ئۆپەراسیۆنەکەیان کردووە. ئەمە جگە لەوەی لەچوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییدا، هێزی ئاسمانی ئێمە هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە. ئەوانەی کە گوتیان 'تورکیا کاری لەمووسڵ نییە'، وەڵامی خۆیان وەرگرت''.