Sarp Özer,1 23
04 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی ئۆپه‌راسیۆنه بێناوبڕهكانی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له زنجیره چیاكانی ئیكیكایا له سنووری عێراق كه تیرۆریستیان به‌وه ناویان ده‌برد كه "هێزه ئه‌منییه‌كان ناتوانن بچنه ناوی"، له میانی سێ هه‌فته‌دا، ١٦ تیرۆریست له چالاكی خراون. یه‌كه‌كانی كۆماندۆ گورزێكی گورچكبڕیان له پێكهاته‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داوه له ناوچه‌كه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون سوپای توركیا ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه بێناوبڕ به‌رده‌وامە له ئۆپه‌راسیۆن له زنجیره چیاكانی ئیكیكایا كه سێ هه‌زار و ٥٠٠ مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه.
له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به پشتیوانی ئاسمانی یه‌كه‌كانی كۆماندۆ توانیان جارێكی دیكه بچنه ناو زنجیره چیاكانی ئیكیكایا كه تیرۆریستیان به‌وه ناویان ده‌برد كه "هێزه ئه‌منییه‌كان ناتوانن بچنه ناوی"، له میانی سێ هه‌فته‌دا، ١٦ تیرۆریست له چالاكی خراون. یه‌كه‌كانی كۆماندۆ گورزێكی گورچكبڕیان له پێكهاته‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داوه له ناوچه‌كه.
له ئاكامی گه‌ڕان و پشكنینی ئهشكهوتهكانیشدا ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌ك و بڕێك ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی دۆزرانه‌وه و له شوێنی خۆیان له‌نێوبران و ئهشكهوتهكانیش خاپوور كران.