Halil Şahin,Muhammet Ali Kemal
04 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2018
ئیزمیر- AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو ئاشکرایکرد لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یۆناندا پێیان وایە بەردی بناغەی بنەڕەتی بریتییە لە دیالۆگ و هاریکاریی نێوانیان و رایگەیاند "وەک نیکۆس گوتی (وەزیری دەرەوەی یۆنان، نیکۆس کۆسیاس) ژمارەیەک پرس هەن کە ناکۆکیمان هەیە لەسەریان. تەنانەت هەندێک جار رۆژانی سەخت بەڕێدەکەین و یان بەرەوڕووی دۆخگەلێکی لەوشێوەیە دەکرێینەوە، بهڵام له ئهنجامدا هۆکاریی باڵادهستیی هێمنیی بەسەر لە لایەن هەردوولاوە، ئەوەیە کە هاریكاریی و دیالۆگ وهك بهردی بناغه لە پەیوەندییەکاندا دهبینین".
مەولود چاوشئۆغڵو و هاوتا یۆنانییەکەی، نیکۆس کۆسیاس بەشدارییانکرد لە رێورەسمی کردنەوەی کۆنسولگەریی نۆژەنکراوەی یۆنان لە شاری ئیزمیر.
لە میانی گوتەیەکدا، مەولود چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد خۆشحاڵن بەوەی میوانداریی وەزیری دەرەوەی یۆنان لە شاری ئیزمیر دەکەن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەوەشکردەوە تورکیا و یۆنان لە رووی جوگرافیی و مێژووییەوە پێکەوە بەستراونەتەوە و وەک دوو وڵات، نوێنەرایەتی دوو شارستانییەتی مەزن دەکەن و گوتی:
"پێکەوە شوێن پێ و دەوڵەمەندییەکانی ئەم دوو شارستانێتییە لەسەر شانمانە. وەک نیکۆ هەمیشە دەیڵێت خوا ئێمەی بە دراوسێ درووستکردووە. لە هەردوو وڵاتیش میراتی لە رادەبەدەری کولتوورییمان هەیە. کاتێک هاتم تەماشای زانیارییەکانم کرد، لەنێو زمانەکانماندا پێنج هەزار وشەی هاوبەش هەیە. هەموو ئەمانە گەلەکانمان لەیەکتر نزیکتر دەکەنەوە. ئێمە لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یۆناندا پێمان وایە بەردی بناغەی بنەڕەتی بریتییە لە دیالۆگ و هاریکاریی نێوانمان. وەک نیکۆش گوتی ژمارەیەک پرس هەن کە ناکۆکیمان هەیە لەسەریان. تەنانەت هەندێک جار رۆژانی سەخت بەڕێدەکەین و یان بەرەوڕووی دۆخگەلێکی لەوشێوەیە دەکرێینەوە، بهڵام له ئهنجامدا هۆکاریی باڵادهستیی هێمنیی بەسەر لە لایەن هەردوولاوە، ئەوەیە کە هاریكاریی و دیالۆگ وهك بهردی بناغه لە پەیوەندییەکاندا دهبینین".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو تیشکی خستەسەر ئەوەی سەردانەکەی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووی سەرکۆماری وڵاتەکەی، رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ یۆنان، خاڵێکی نوێی وەرچەرخانە لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا و جەختی لەوەکردەوە کە ئەم سەردانە یەکەم سەردانە لەدوای ٦٥ ساڵ لەسەر ئاستی سەرۆکی وڵات ئەنجامدرابێت و تیشکی خستەسەر ئەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یۆناندا بۆ ئاستی ئەنجوومەنی هاریکاریی ستراتیجیی باڵا، بەرزکردووەتەوە.