Servet Taşdemir
04 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2018
به‌دلیس - AA
ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو "DAKA" له شارۆچكه‌ی تاتوان سەربە پارێزگای به‌دلیس "یەکەمین پێشانگای په‌نیری به‌دلیس"ی كرده‌وه.
پێشانگاكه كه له هۆڵی كۆنگره و پێشانگای شاره‌وانی تاتوان كراوه‌ته‌وه 33 جۆر په‌نیری نۆ پارێزگای تیادا نمایشكراوه.
سكرتێری گشتیی (DAKA)، خه‌لیل ئیبراهیم گورای له گوتاری كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌دا رایگه‌یاند، به‌پێی زانیاریه‌كانی یه‌كێتیی ژووره‌كانی كشتوكاڵی توركیا له وڵاتی ئێمە نزیكه‌ی 200 جۆر په‌نیر هه‌یه و له ساڵێكدا 661 هه‌زار تۆن په‌نیر به‌رهه‌مده‌هێنرێت و 150 ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌نارده‌ی هه‌یه.
خه‌لیل ئیبراهیم گورای باسی له‌وه كرد له هۆڵه‌ندا ساڵانه 890 هه‌زار تۆن په‌نیر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت كه داهاتی هه‌نارده‌ی 3،5 ملیار دۆلاره و گوتی: "هۆڵەندا له هه‌نارده‌ی په‌نیر له جیهاندا لە دوای ئه‌ڵمانیا ریزبه‌ندی دووه‌می گرتووه، فه‌ڕه‌نساش ریزبه‌ندی سێیه‌م، واتا ئه‌ڵمانیا كه جۆری په‌نیری زۆر نییه ساڵانه به بەهای 3،7 ملیار دۆلار په‌نیر هه‌نارده ده‌كات به‌مه‌ش ریزبه‌ندی یه‌كه‌می گرتووه. هۆڵه‌ندا كه دوو تا سێ جۆر په‌نیر به‌رهه‌م ده‌هێنێت ریزبه‌ندی دووه‌می گرتووه، به‌ڵام توركیا كه نزیكه‌ی 200 جۆر په‌نیری هه‌یه له ریزبه‌ندی 22ـه‌میندایه و تێكڕای هه‌نارده‌مان 200 ملیۆن دۆلاریش نییه".