Sarp Özer
04 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار پێشوازیكرد لە نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ سووریا، جێمس جێفری.
خولوسی ئاكار له وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌گه‌ڵ جێمس جێفری كۆبووه‌وه و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به داخراوی به‌ڕووی كامێره‌كان به‌ڕیوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشهاته‌كانی سووریا تاوتوێ كرا، نیگهرانییەکان له‌باره‌ی هه‌ژموونی تیرۆریستانی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه له ناوچه‌كه خرایه‌ڕوو، هه‌روه‌ها باس له‌وه كرا كه توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له گرتنه‌به‌ری ریوشوێنهكان بۆ پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش، هەروەها باس لهوهیشكرا كه پێویسته رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه به‌ته‌واوی ناوچه‌كه جێبهێڵێت.