Sarp Özer
09 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2022
قەرس - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار ئاماژە بەوە کرد کە دەستبەجێ دوای گیانلەدەستدانی سێ سەربازیان لەسەر سنوور ئۆپەراسیۆنی پێویستیان ئەنجامداوە و رایگەیاند ''ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ بەسزاگەیاندن درێژەیان هەیە. تیرۆریسیتان بۆ کوێ هەڵدێن با هەڵبێن دەیان دۆزینەوە. هیچ کات خوێنی شەهیدانمان بەفیڕۆ نادەین''.
خولوسی ئاکار لە میانی گوتارێکیدا لە رێوڕەسمی یادکردنەوە شەهیدانی ساریکامش پێشکەشی کرد، باسی لەو پەلامارە تیرۆریستییە کرد کە دوێنێ لە سنووری ئاکچاکالە-ئورفا بۆسەر هێزەکانی سوپا ئەنجامدرا و گوتی:
"لەو پەلامارە ناپاکەدا، سێ هاوڕێی قارەمانمان شەهیدبوون. دەستبەجێ دوای پەلامارەکە ئۆپەراسیۆنی پێویستیان ئەنجام دا. بە بەهێزی ئامانجەکانی پەکەکە/یەپەگە کرانە ئامانج و بەردەوام دەکرێنە ئامانج. بەپێی ئەو زانیاریەی لە سەرچاوە هەواڵگریەکانەوە دەستمان کەوتووە ١٢ تیرۆریست لە چالاکی خراون. ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ بەسزاگەیاندن درێژەیان هەیە. پێمانوایە ئەو ژمارەیە زیاد بکات. تیرۆریسیتان بۆ کوێ هەڵدێن با هەڵبێن دەیان دۆزینەوە. هیچ کات خوێنی شەهیدانمان بەفیڕۆ نادەین''.