09 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2022
هاتای – AA
محه‌مه‌د بوڵوت'ی ته‌مه‌ن ٨٩ ساڵ كه له شارۆچكه‌ی هاسا له پارێزگای هاتای ده‌ژی ماوه‌ی ٧٦ ساڵه ته‌سبیح له دنكی زه‌یتوونی كێوی دروست ده‌كات.
بوڵوت كه له ته‌مه‌نی ١٣ ساڵیدا له‌و كاته‌ی شوان ده‌بێت هه‌ست به‌وه ده‌كات دنكی ئه‌و زه‌یتوونه كێوییانه زۆر ڕه‌قه و پته‌وه كه بزنه‌كان ده‌یانخۆن، بڕیار ده‌دات ته‌سبیح له دنكی زه‌یتوونی كێوی دروست بكات.
بوڵوت كه باوكی حه‌وت منداڵه و وه‌ك هۆگرییهك به‌رده‌وامه له‌و كاره له كانوونی یه‌كه‌مه‌وه تاكوو مانگی شوبات كه كاتی پێگه‌یشتنی زه‌یتوونی كێوییه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كه‌ی زه‌یتوونی كێوی له گونده‌واره‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه.
له كاتی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه‌زه‌یتوونی سه‌ربازانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، كاتێك له ٢٠١٨ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ردانی هاتای ده‌كات بوڵوت له‌و جۆره ته‌سبیحه پێشكه‌شی سهركۆمار ده‌كات.
بوڵوت به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگه‌یاند كه دروستكردنی ته‌سبیح به چه‌ندین قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت، گوتی: "ته‌نها دنكی زه‌یتوونی كێوی بۆ ته‌سبیح ده‌شێت. دوای كۆكردنه‌وه‌یان، بۆ جیاكردنه‌وه‌ی دنكهكان له زه‌یتوونه‌كان له ئاوی گه‌رمدا له چاوه‌ڕوانیدا ده‌یانهێڵینه‌وه و پاشان دنكه گه‌وره‌كان جیا ده‌كه‌ینه‌وه، خشتوخاڵیان پێوه ناهێڵین و به ئامێرێكی تایبه‌ت ناوه‌ڕاستی دنكه زه‌یتوونه‌كان كون ده‌كه‌ین. دنكه زه‌یتوونه كونكراوهكان به داوێكی تایبه‌تی ته‌سبیح ده‌كه‌م و ئه‌و ته‌سبیحانه‌ی دروستیشیان ده‌كه‌م هه‌موویان ده‌كه‌مه دیاری و نایانفرۆشم.
تاكوو ئێستا چه‌ندین ته‌سبیحم به دیاری داوه‌ته‌وه سیاسه‌تمه‌داره به‌ناوبانگه‌كانی توركیا، زانایانی ئایینی و پڕۆفیسۆره‌كان. له كاتی هاتنی سهركۆمار ئه‌ردۆغاندا بۆ هاتای ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م بۆ ره‌خسا شه‌ش دانه له‌و ته‌سبیحه‌ی به دیاری پێ بده‌م. سهركۆمار زۆری پێ جوان بوو. ئه‌مه بۆ من مایه‌ی دڵخۆشییه".
بوڵوت تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كه‌مین ته‌سبیح كه ٧٦ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دروستی كردووه، هێشتا ماویه‌تی و زۆر پته‌وه و هێشتا به‌كاری ده‌هێنێت و گوتی: "یه‌كه‌مین ته‌سبیحم نه‌داوه‌ته كه‌س و هه‌رده‌م پێمه. هیوادارم دوای منیش ئه‌و هونه‌ره به‌رده‌وامی پێ بدرێت".