Sarp Özer,Barış Seçkin
20 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2022
ئەنقەرە – AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لەبارەی ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا بۆسەر ئامانجەکانی تیرۆریستان لە باکووری سووریا، رایگەیاند: "رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە ئارامی و ئاسایشی تورکیا بە ئامانج دەگرێت. مافی بەرگری رەوا کە لە ماددەی ٥١ەمینی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرچاوە دەگرێت بۆ پاراستنی سنوورەکانمان و وڵاتەکەمان بەکار دەهێنین. بۆ ئەمەیش مۆڵەت لە کەس وەرناگرین".
خولوسی ئاکار لە میانی هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی "Il Messaggero"ی ئیتاڵی لەبارەی پێشهاتەکانەوە دوا و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لەبارەی ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا بۆسەر ئامانجەکانی تیرۆریستان لە باکووری سووریا گوتی: "رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە ئارامی و ئاسایشی تورکیا بە ئامانج دەگرێت. مافی بەرگری رەوا کە لە مادەی ٥١ەمینی پەیاماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرچاوە دەگرێت بۆ پاراستنی سنوورەکانمان و وڵاتەکەمان بەکار دەهێنین بۆ ئەمەیش مۆڵەت لە کەس وەرناگرین".
خولوسی ئاکار داوای لە وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانی تورکیا کرد کە تەواوی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە بپچڕێنن و داوای لێ کردن پشتگیری راستەقینە لە تورکیا بکەن و لەگەڵی لە هەماهەنگیدابن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لەبارەی هەوڵەکانیش بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا، گوتی: "ئامانجمان ئەوەیە بەردەوامی بدەین بەو پرۆسەیەی ئیستانبوڵ دەستی پێ کرد کە دوای دەستپێکردن بە پێکدادانەکان بۆ یەکەمجار لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەردوو وڵات لە ئیستانبوڵ کۆبوونەوە".