Sarp Özer
16 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگەیاند "له ئه‌نجامی خهباتهكهماندا، رێكخراوی تیرۆریستی زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه و چالاكییه‌كانی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌میكردووه. ئینشائه‌ڵڵا له رۆژانی داهاتوودا، ده‌گه‌ینه خاڵێك كه هه‌موو ئه‌مانه (رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه) به‌ته‌واوی له چالاكی ده‌خه‌ین".
له میانی رێوڕه‌سمێكدا كه له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا به‌ڕێوه‌چوو، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند كه له خه‌باتێكی مه‌زندان دژی سه‌رجه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و گوتی: "ئه‌م خه‌باته زۆر پێویسته بۆ ئاسایشی گه‌له‌كه‌مان".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا گوتی: "له ئه‌نجامی خهباتهكهماندا، رێكخراوی تیرۆریستی زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه و چالاكییه‌كانی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌میكردووه. ئینشائه‌ڵڵا له رۆژانی داهاتوودا، ده‌گه‌ینه خاڵێك كه هه‌موو ئه‌مانه (رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه) به‌ته‌واوی له چالاكی ده‌خه‌ین".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له‌باره‌ی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا له ده‌ریای ناوه‌ڕاست گوتی: "له ئیجه، رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و نیشتمانی شین به‌رده‌وام ده‌بین له پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان".