Hakan Mehmet Şahin
09 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2022
ئەدیرنە - AA
شەش گومانلێکراوی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) کە لە کاتی هەڵاتن بۆ یۆنان لە پارێزگای ئەدیرنە دەستگیرکران، پێنجیان دەستبەسەرکران.
رێوشوێنەکانی جەندرمە لەبارەی ئەو شەش گومانلێکراوە تەواو بوو کە لە نزیک شاری مەریچ سەربە پارێزگای ئەدیرنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بۆ یۆنان بە رێگەی نایاسایی دەستگیرکران.
گومانلێکراوان لە دوای وەرگرتنی ئیفادەکانیان و رووبەڕووکردنەوەیان بە دادگای ئوزونکۆپرو، پێنجیان بە بڕیاری دادگای ئێشکگر دەستبەسەرکران و یەکێکیشیان بە مەرج ئازاد کرا.
سێ رۆژ پێش ئێستا و لە ناوچەی قەدەغەی یەکی سەربازیی لە قەزای مەریچ سەربە پارێزگای ئەدیرنە، هێزە ئەمنییەکان شەش گومانلێکراویان دەستگیرکرد کە لە هەوڵدابوون بە رێگەی نایاسایی تورکیا بەرەو یۆنان جێبهێڵن.