Ramal Mahmood
15 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2016
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ، گوتی: "ئێمە چیمان گوت، نەمانگوت لە رەگ و ریشەوە دەریان دەهێنین، ئەوان هەڵدێن و ئێمەش سەریان لەدوو دەنێین. ئایا سەرمان لە دوویان ناوە؟ بۆ کوێ رادەکەن با راکەن، با لەو شوێنانەی کە بۆی رادەکەن مافی بە هاووڵاتیبوونیش وەربگرن. ئیدی ئەوان وەک هاووڵاتییەکی ئەم میللەتە وەرناگیرێنەوە".
ئەردۆغان لەبارەی سەرۆکی ریکخراوی فەتۆ گوتی: "ئەگەر تۆزقاڵێک دلێری لەخۆتدا شک دەبەی، وەرە بگەڕێرەوە وڵاتەکەت. وەرە و بڕۆ، خۆت لە ئەمریکا پەنا مەدە. دە وەرەوە ئێرە. بۆچی ناتوانێت بێت؟ ناوداری ترسنۆکەکان رایکردووە. ترسنۆکەکان نیشانەی سەرکەوتنیان بە سنگەوە هەڵناواسرێت، ئەوە شایستەی دلێرانە".
لەبارەی مووسڵیشەوە سەرکۆمار گوتی: "رێگە بە داعش و هیچ رێکخراوێکی دیکەی تیرۆریستی نادەین مووسڵ داگیر بکات".