Fatma Sevinç Çetin
12 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لە بنکەی پاڵپشتیی لۆجستیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا (TSK) لە هاتای دەبێتە میوانی دیسکی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو.
دیسکی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو کاتژمێر ١٠:٣٠ی ئەمڕۆ دەست پێ دەکات و تیایدا ئاکار سەبارەت بەو کار و چالاکییانەی کە دوای بوومەلەرزەکانی قەهرەمانمەڕەش لەلایەن وەزارەتەکەوە ئەنجام دراون، وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە و هەڵسەنگاندنی خۆی دەکات.
هەڤپەیڤینەکە لە ماڵپەڕی فەرمیی ئاژانسی ئانادۆڵو www.aa.com.tr و هەژماری فەرمیی ئاژانسی ئانادۆڵو لە تویتەر @anadoluajansi پەخش دەکرێت.