Sangar Hamad Azeez
04 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ ئەنجامدا.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکان وەرگیراون، چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پۆمپیۆ ئەنجام داوە.
بە گوێرەی سەرچاوەکان، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لەسەر داوای وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنجامدراوە.
هاوکات هیچ زانیارییەک لەسەر ناوەرۆكی تەلەفۆنەکە بڵاونەکرایەوە.