Enes Kaplan
10 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند، "بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن له رێگای به دۆگماكردنهوه میرات(ی مه‌عنه‌وی موسته‌فا كه‌مال پاشا) له واتای خۆی خاڵی بكه‌نه‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ پێشنیاری غازی (موسته‌فا كه‌مال پاشا) دێته‌وه رێگای زانست و ژیری هه‌ڵببژێرن؛ بۆ گه‌له‌كه‌مان جێ ده‌هێڵین".
لە میانی بەشداریکردنی لە ٨٢هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی غازی موستەفا کەمال ئەتاتورک کە لە ناوەندی کو‌لتوور و کۆنگرەی گەل لە بەشتەپە لە لایەن دەزگای باڵای کو‌لتوور، زمان و مێژووی ئەتاتورکەوە رێکخرابوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە گوتارەکەیدا ئەردۆغان رایگەیاند: "خودا ئاگادارە هەمیشە راستگۆبووین لەوەدا کە دەمانگوت 'بانگ بێ دەنگ ناکرێت، ئاڵا داناگیرێت، گەل بەش بەش ناکرێت، وڵات پارچە پارچە ناکرێت، وڵاتەکەمان گەورە دەبێت، دەوڵەتەکەمان بەهێز دەبێت".
گوتیشی: ''ئەوانەی ساڵانێک ئەم وڵاتەیان وەک ماڵی باوکیان بەکاردەهێنا، هەموو رێگایەکیان تاقیکردەوە و بەسەرماندا رۆیشتن''.
ئه‌ردۆغان رایگەیاند: "له به‌رامبه‌ر تێڕوانینی ئه‌و وهسایتچیانهی كه خاوه‌ن ده‌وڵه‌تن و خۆیان به كۆیله‌ی رۆژئاوا ده‌زانن، ئێمه به‌ره به‌ره وڵاته‌كه‌ی خۆمان گه‌یانده ئامانجه گه‌ردوونییه‌كان".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، باسی لە پێشکەوتنی ئابووری وڵاتەکەی کرد و، رایگەیاند: ''سەرکەوتوو دەبین لەوەدا کە بچینە ریزبەندی ١٠ یەکەمی ئابووریی جیهانەوە. لەو باوەڕەدام کە ئەوە گەورەترین دیاری دەبێت بۆ غازی موستەفا کەمال ئەتاتورک''.