توركيا

گوتارى ئەردۆغان لە دواى كۆبوونەوەى كابينەى سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا

سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان: "توركيا كە لە چەندين بەرەنگاربوونەوەدا بە رووسوورییه‌وه‌ دەرچووە، پەنا بە خوا ئەو بەرەنگاربوونەوەش دەباتەوە كە لە دژى ڤايرۆسەكە بەڕێوەيدەبات".

Mümin Altaş  | 30.11.2020 - نوێکردنەوە : 01.12.2020
گوتارى ئەردۆغان لە دواى كۆبوونەوەى كابينەى سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان، رايگەياند رێكارەكانى خۆپاراستن لە كۆرۆنا بە گشتاندنێكى وەزارەتى ناوخۆ رێكدەخرێت و لە رۆژى سێشەممەوە دەچێتە بوارى جێبەجێكردن. جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ هەموو رۆژەكانى ناوەندى هەفتە لە كاتژمێر ٩ى ئێوارەوە بۆ ٥ى بەيانى سنوورداركردنى چوونەدەرەوە جێبەجێدەكرێت.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، لە دواى كۆتاييهاتنى كۆبوونەوەى كابينەى سەرۆكايەتى كۆمار گوتارێكى پێشكەشكرد.

ئەردۆغان لە بارەى بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا، رایگه‌یاند: "پێويستە هەر ٨٣ مليۆنمان بە رۆحیه‌تی سەفەربەرليك مامه‌ڵه‌ بكه‌ین".

گوتيشى: "توركيا كە لە چەندين بەرەنگاربوونەوەدا بە رووسوورییه‌وه‌ دەرچووە، پەنا بە خوا ئەو بەرەنگاربوونەوەش دەباتەوە كە لە دژى ڤايرۆسەكە بەڕێوەيدەبات".

سەبارەت بە رێكارەكانى خۆپارستن لە كۆرۆنا سه‌ركۆماری توركیا، رایگه‌یاند: "ئیتر رۆژانى شەممە و يەكشەممە لە ماڵەكانمان دەبين".

ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، لە بارەى ڤاكسینی كۆرۆناش رایگه‌یاند: "پەنا بەخوا لە مانگى داهاتووەوە لە كارمەندانى تەنروستيمانەوە دەست پێدەكەين و ڤاكسینه‌كه‌ جێبەجێدەكەين".

سەبارەت بە سوكايەتى كردنى پەرلەمانتارێكى جەهەپە بە سوپاى توركيا ئەردۆغان رایگه‌یاند: "ئەوەى كە جەهەپەييەكان بە بەردەوامى دەيكەن، دوايينيان پەرلەمانتارێكيان بێ بەڵگە قسەى بە سوپاى توركيا كردووە، ئاماژەيەكە بەوەى كە ئەم هزرە گەڕاوەتەوە بۆ بابەتێكى ئاسايشى نيشتيمانیى".

گوتيشى: "به‌شێوه‌یه‌ك چوونەتە قوڵايى لێكدانەوەى سياسەت، كۆمەلگە و ئەندازياریى سندوقی ده‌نگدان، تاقەتى بينينى خەڵكيان نييە. سەرەڕاى ئەوەى كە ئەمانە خه‌ڵك بە هيچ نازانن، هێرشكردنە سەر بنەما پيرۆزەكانى وڵات و دامەزراوەكانيان كردووەتە باو".

سەركۆمارى توركيا رووی ده‌می كرده سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په‌، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو، رایگه‌یاند: "پەرلەمانتارەكەى تۆ هەڵدەستێت و بێ رەوشتانە و بێ ئابرووانە سووكايەتى بە سوپاى من دەكات و تۆ ئەمە ناكەيتە دەرەوە. ئەو خەڵكەى كە خاوەندارێتى سەربازەكان دەكات، لێت خۆشنابێت. سندووقەكانيش لێت خۆشنابن".

دەربارەى رێككەوتن لەگەڵ قەتەر و پشكی توركیا له‌ بۆرسه‌ی ئیستانبوڵ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، گوتی: "لە دواى ئەم رێككەوتنە پشكى توركيا لە بۆرسەى ئيستانبوڵ سەدا ٨٠،٦ە، واتا هەمان پشكى ساڵێك پێش ئێستا".

له‌ كۆتایی گوته‌كانیدا ئەردۆغان گوتيشى: "خەڵك لەوانە خۆش نابێت كە لە كارەساتەكانى وڵاتەكەياندا كار بۆ گرتنه‌ ده‌ستی دەسەڵات دەكەن. خەڵك لەوانە خۆش نابێت كه‌ بێڕێزیى بەو سوپايە دەكات كە كە لە كودەتاچييەكان پاكبووه‌ته‌وه‌ و بەرگرى لە وڵاتەكەى دەكات".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın