Aybüke İnal Kamacı
30 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٧٦ هەزار و ٦٥٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٣١ هەزار و ٢١٩ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ١٨٨ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ئەمڕۆ ١٧٦ هەزار و ٦٥٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە، ٣١ هەزار و ٢١٩ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و شەش هەزار و ٥١٤ نەخۆش تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٨٨ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە. چوار هەزار و ٤٨٥ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٤٠٤ هەزار و ٧٢٧ کەس بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١٨ مليۆن و ٥٩٢ هەزار و ٢٩٢ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٥٠٠ هەزار و ٨٦٥ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ١٣ هەزار و ٧٤٦ حاڵهت.
هاوكات، ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٨٢ هەزار و ٣٩٢ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە پێنج هەزار و ١٩٠ نەخۆشە.
بە پێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەهەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٤ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٤،٧ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٧١،٣ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٩،٢ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ١١ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٨ـه.
- "بە پابەندبوون پاڵپشتى بەرەنگاربوونەوەكە بكەن"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ شەش هەزار و ٥١٤ نەخۆشى نوێمان هەيە. هەڵكشان لە ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخيان ناجێگيره بەردەوامە. پێويستمان بە خۆپاراستنى زياتر و رێكارى توندى زۆرتره. ناچارين پێكەوە بەرەنگاربوونەوەكە بەڕێوەببەين. بە پابەندبوون پاڵپشتى بەرەنگاربوونەوەكە بكەن".