Mohammed Baqi Hussein
23 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2016
گفتوگۆکان سەبارەت بە راده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و شانده‌ی له ئه‌مریكاوه سه‌ردانی توركیای كردووه، دەستیپێکردووە.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون، شه‌وی رابردوو شاندێكی چوار كه‌سی كه له سێ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا و نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پێكهاتوون، سه‌باره‌ت به پرسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی گەورە تیرۆریست و سەرۆکی رێكخراوی فه‌تحوڵڵاچی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، له ئه‌مریكاوه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نقه‌ره.
ئەوە زانراوە کە به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه لە وه‌زاره‌تی دادی توركیا له‌گه‌ڵ شانده ئهمریكییەکەدا گفتوگۆکانیان ده‌ستپێكردووه.
بڕیاره گفتوگۆكان دوو رۆژ بخایه‌نێت و له‌وچوارچێوه‌یه‌دا زانیارییه‌كانی نێو ئه‌و چوار دۆسیه‌ی سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌ن ئاماده‌كراوه، پێشكه‌شی شانده‌كه بكرێت. هاوكات بڕیاره به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دادی توركیا به‌ڵگه‌ی گرنگ له‌باره‌ی فەرمانی دەستپێکردنی هه‌وڵی ئەنجامدانی كوده‌تا له 15ی ته‌مووزدا لەلایەن گولهنەوە، بخه‌نه به‌رده‌م شانده‌كه.
- پرسی راده‌ستكردنه‌وه له‌نێوان توركیا و ئەمریکادا
دوای هه‌وڵی ئەنجامدانی كوده‌تا له 15ی ته‌مووزدا حكوومه‌تی توركیا داواكاریی ده‌ستگیركردنی به‌په‌له‌ی گوله‌نی ئاراسته‌ی ئه‌مریكا كرد كه ناوبراو له‌و وڵاته نیشته‌جێیه.
دواتر وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به پرسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌ن نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دادی توركیا كرد.
له‌نامه‌كه‌دا ئه‌مریكا پێشنیاریكردبوو سه‌باره‌ت به‌و پرسه شاندێك له وه‌زاره‌تی دادی توركیاوه سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات یان شاندێك له وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكاوه سه‌ردانی توركیا بكات.
توركیا له‌وه‌ڵامدا داوایکردبوو سه‌ره‌تا ئه‌مریكا شاندی خۆی بنێرێت و دواتریش ئەنقەرە شاندێك ده‌نێرێته ئەو وڵاتە.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا پێشنیاره‌كه‌ی توركیای په‌سه‌ندكرد و رایگه‌یاند شاندێك ده‌نێرنە ئەو وڵاتە.