Mohammed Baqi Hussein
23 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2016
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، عه‌لی لاریجانی رایگه‌یاند کە رووسیا به‌رده‌وامه له به‌كارهێنانی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی هه‌مه‌دان.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمیی ئێران IRNA، لاریجانی له په‌رله‌مانی ئێران‌دا وه‌ڵامی پرسیاری 20 په‌رله‌مانتاری داوه‌ته‌وه كه دژی پێشكشكردنی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌یانن به فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا.
لاریجانی رایگه‌یاندووه هیچ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌ی نه‌دراوه به هیچ وڵاتێكی دیكه و جه‌ختیكرده‌وه کە له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا هه‌ماهه‌نگیی باش له‌نێوان رووسیا و ئێران‌دا دروستبووه ئهوەیش له سوودی مسوڵمانانی ناوچه‌كه‌دایه.
لاریجانی زانیاریی داوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه رووسیا به‌رده‌وامه له به‌ركارهێنانی فڕۆكه‌خانه سه‌ربازییه‌كه و رایگه‌یاندووه، "فڕۆكه رووسییه‌كان فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی هه‌مه‌دان-یان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی سووته‌مه‌نی به‌كارهێناوه و ئه‌و بابه‌ته‌ش رانه‌گیراوه".