Hemın Othman Mohammed
23 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2016
جێگری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی و رێكخه‌ری هاوكاری به‌په‌له‌ی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ستیفن ئۆبراین داوای رێككه‌وتن بۆ راگرتنی شه‌ڕو پێكدادان لانیكه‌م بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر و، دڵنیایی ئه‌منیی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ته‌واوی وڵاتانی په‌یوه‌ندیدار ده‌كات بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی كاروانه‌كانی هاوكاری مرۆیی بۆشاری حه‌له‌ب باکووری سووریا.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، گفتوگۆی كرد له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی دۆخی مرۆیی سووریا، به‌تایبه‌تی گه‌یاندنی هاوكاری بۆ شاری حه‌له‌ب.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئۆبراین گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و، تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب 275 هه‌زار كه‌س و له خۆرئاوای شاره‌كه‌ش نزیكه‌ی یەک ملیۆن و 500 هەزار له هاووڵاتییان بێ به‌ش بوون له پێداویستییه‌كانی ژیان.
ئۆبراین به‌خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی له راگه‌یاندنی رووسیا كرد بۆ راگرتنی شه‌ڕو پێكدادانه‌كان له حه‌له‌ب بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه گه‌ره‌نتی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشیان پێ بده‌ن و گوتی: "رێگاكانمان دیاری كردووه، ستۆكهكانمان ئاماده‌ن، 50 كاروانمان ئاماده‌ن. هه‌ركاتێک گه‌ره‌نتیمان وه‌رگرت ئه‌وا له‌نێوان 48 بۆ 72 كاتژمێردا ده‌ست ده‌كه‌ین به گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان".