Fikret Kavğalı
25 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2022
ئادانا – AA
خوانی بەربانگ لە پارێزگای ئادانا لە باشووری تورکیا کە ناوی بە لەزەتی کەباب تۆمارکراوە، لەلایەن وەستا بەهرەدارەکانەوە دەڕازێنرێتەوە.
وەستاکانی کەباب کە ساڵانێکە ئەو تام و لەزەتە پێشکەشی مێوانەکانیان دەکەن لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا خواستی کڕیارەکانیان بەجێدەگەێنن.
دوای جیاکردنەوەی گۆشتی ناسکی بەرخۆڵە بە چەقۆیەکی گەورە چەندین جار قیمەکێش دەکرێت. ئەم کردارە تام و لەزەتی کەبابەکە زیاتر دەکات.

کەبابی ئادانا، دوای قیمەکردنی گۆشتەکە و تێکەڵکردنی چەند جۆرێک بیبەر و شێلانی، پاشان لە شیش دەدرێت و لە سەرخۆ لەسەر مەقەلەکان دەبرژێت و دواتر دەخرێتە سەر نان وپێشکەش دەکرێت.
سەرۆکی لقی ئادانا-ی کۆمەڵەی سەرجەم خواردنگە و گەشتیارییەکان، بیلال سەرتاش لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە کرد یەکەم شت بیری لێ بکرێتەوە لەم شارە کە خاوەن کلتوورێکی دەوڵەمەندی خواردنە کەبابە کە لە مانگی رەمەزاندا خواستێکی زۆری لەسەرە.
ئەرداڵ ڤورگون، کە وەستایەکی کەبابچیە لە شارەکە و ئەزموونی نزیکەی ٣٠ ساڵی ھەیە ئاماژەی بەوە کرد کە بەھۆی مانگی رەمەزانەوە کارەکایان زۆربووە.
ڤورگون، باسی لەوە کرد کە لە سەرووی مێنوکاندا کەبابی ئادانا دێت و جگە لە خەڵکی شارەکە لەدەرەوەش بۆ تامکردنی ئەم کەبابە سەردانی ئەو شوێنە دەکەن.
