Zana Natık Kerem
12 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2019
بەغدا ــ AA
لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نیگەرانی خۆی نیشاندا لە پەخشکردنی ژمارەیەک بەرنامە لە کەناڵە ئاسمانییەکان، بە ھۆی ئەوەی لەگەڵ نەریتی رای گشتییدا ناگونجێن و لەو بەرنامانەدا، حورمەت و پیرۆزی مانگی رەمەزان لەبەرچاو نەگیراوە.
لە راگەیەندراوێکدا، لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەران داوای لە کەناڵە ئاسمانییەکان کردووە، ئەو بەرنامانە پەخش نەکەن کە لەگەڵ نەریتی کۆمەڵگە و رای گشتی عێراقییدا ناگونجێن، بەتایبەتیش ئەو بەرنامانەی کە حورمەت و پیرۆزی مانگی رەمەزانیان لەبەرچاو نەگرتووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها داواکراوە، ژمارەیەک بەرنامە کە لەئێستادا لە کەناڵە ئاسمانییەکاندا پەخش دەکرێن بە ھۆی ئەوەی حورمەت و پیرۆزی مانگی رەمەزانیان لەبەرچاو نەگرتووە رابگیرێن.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن داواشیکردووە کە گرنگە بەرنامەکان بەرلەوەی پەخش بکرێن، بخرێنە بەردەم لیژنەیەکی تایبەتمەند و دوای نیشاندانی رەزامەندی لەسەریان، دواتر لە کەناڵە ئاسمانییەکان پەخش بکرێن.
لە کۆتاییدا، لیژنەی ناوبراو جەخیتکردووەتەوە کە لەگەڵ ئازادی رادەبڕین و پەخشکردنی بەرنامەی جۆراوجۆرەدایە، بەڵام بە مەرجێک لە چوارچێوەی یاسا و سنووری پیشەیی و ئەخلاقی دەرنەچن.