په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رگای خۆ پاڵاوتن بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كاته‌وه
سبه‌ینێ په‌رله‌مان ده‌رگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ دەكاته‌وه، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رێبوار بابكه‌یی ده‌ڵێت "پێشبینی ده‌كه‌م هه‌فته‌ی ئاینده هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بكرێت".
Arbil
به‌پێی یاسا سه‌رۆكی هه‌رێم دوو جێگری ده‌بێت و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانییان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه دیاری ده‌كرێت.
وابڕیاره سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان "سه‌رۆك، جێگری یه‌كه‌م، جێگری دووه‌م"، بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كۆببنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 8ی ئایار یاسای "كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق و هه‌مواری شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تا په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور"ی په‌سه‌ندكرد.
ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رێبوار بابكه‌یی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند به‌پێی یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه هه‌فته‌ی رابردوو به‌ده‌نگی 89 په‌رله‌مانتار په‌سه‌ند كرا ماوه‌كانی دیاریكردووه و رێوشوێنه‌كانی روونن ده‌بێت ده‌ستی به رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم بكرێت.
گوتیشی "پێشبینی ده‌كه‌م به‌یانی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت و له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا ده‌رگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بكاته‌وه و پاش ئه‌وه دوو رۆژ بۆ تانه لێدان دیاری ده‌كرێت پاش راگه‌یاندنی ناوه‌كان و پاش یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی تانه‌كان له‌لایه‌ن دادگه‌ی ته‌مییزه‌وه ئیدی هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كرێت".
به‌پێی مادده‌ی چواره‌می یاساكه له ماوه‌ی سێ رۆژ له به‌رواری كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆ پاڵاوتن داواكاریی سیڤی خۆیان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی دوو رۆژ له‌داخستنی ده‌رگای خۆ پاڵاوتن ناوی پاڵێوراوه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وانیه مه‌رجی یاساییان تێدایه.
هه‌ر كه‌سێك له‌وانه‌ی داواكارییان پێشكه‌ش كردووه ناوه‌كه‌ی رانه‌گه‌یه‌نرا بۆی هه‌یه له ماوه‌ی 2 رۆژدا تانه له بڕیاره‌كه بدات، دادگه‌ی ته‌مییزیش له‌ماوه‌ی دوو رۆژ تانه‌كه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه و سه‌رۆكی هه‌رێم پاش سێ رۆژ له‌و یه‌كلایی كردنه‌وه‌یه له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت و به ده‌نگی زۆرینه‌ی ره‌ها پاڵێوراو ده‌بێته سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
بابكه‌یی له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه به‌پێی رێوشوێنه‌كان بێت چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌فته‌ی ئاینده په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن