Dlshad Saifaalddin Ahmed
11 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2019
سلێمانی ـ AA
بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی، ئاسۆ کەمال لەو باریەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر ١٣:٢٨ خولەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دووری حەوت کیلۆمەتر لە ناوچەی ئەزگەلەی سنووری کرماشان لە کۆماری ئیسلامی ئێران بە گوڕی ٥,١ پلە لەسەر پێوەری رێختەر رویداوە".
ئاسۆ کەمال گوتی: "ئەو ناوچەیەی بوومەلەرزەکە تێیدا روویداوە نزیکە لە سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراقەوە، بەو ھۆیەوە لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و دەربەندیخانیش کە نزیکە لەو سنوورەوە لەگەڵ بەغداش ھەستی پێ کراوە".
ئەو باسی لەوەش کرد، لە دوای روودانی بوومەلەزەکە ژمارەیەکی زۆر پەیوەندییان پێوە کراوە کە ھەستیان بە بوومەلەزەکە کردووە.
لەلای خۆیەوە ناوەندی بوومەلەرزەزانی زانکۆی تاران، بڵاویکردەوە کاتژمێر ١٤:٥٨ خولەک بە کاتی تاران بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،١ پلە ناحیەی ئەزگەلەی سەر بە پارێزگای کرماشانی خۆرئاوای ئێران لەسەر سنووری عێراق، لە قووڵایی ھەشت کیلۆمەتر ھەژاندووە.