Hemn Baban
11 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2019
هه‌ولێر - AA
عادل عه‌بدولمه‌هدی 100 دیاری كه له به‌رپرسانی بیانییه‌وه وه‌ریگرتوون ده‌داته وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراق.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی بڕیاری دا سه‌رجه‌م ئه‌و دیارییانه‌ی له به‌رپرسانی بیانی وه‌ریانده‌گرێت بیانبه‌خشێت به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و وه‌كو موڵكی گشتی مامه‌ڵه‌یان پێوه‌بكرێت، وه‌زیری رۆشنبیری عێراقیش دكتۆر عه‌بدولئه‌میر حه‌مدانی به فه‌رمی له‌م بڕیاره‌ی عه‌بدولمه‌هدی ئاگاداركراوه‌ته‌وه و به‌دیاریكراویش له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له 7ی ئایاری ئه‌مساڵ.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی 100 پارچه دیاریی خۆی داوه‌ته وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و هه‌ندێك له‌و دیارییانه‌ش به‌های هێمایی و هونه‌ری و هه‌ندێكیشیان به‌های ماددی زۆرییان هه‌یه، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری رۆشنبیری بڕیاری داوه شوێنێكی تایبه‌ت له مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی عێراق بۆ دانانی ئه‌و دیارییانه له‌و شوێنه بكاته‌وه.