İdris Okuducu,Muhammet Ali Kemal
10 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2019
به‌غدا - AA
سوپای عێراق له ئەگەری هەرچەشنە هێرشێکی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا، ٥٠ گوندی گونده‌واره‌كانی مووسڵ پڕچه‌ك ده‌كات.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی مووسڵ، لیوا روكن نه‌جم جبووری-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "له‌دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ل سه‌رۆكی خێڵه‌كانی ناوچه‌كه، بڕیاردرا به چه‌كداركردنی دانیشتوانی ٥٠ گوندی ده‌ورووبه‌ری مووسڵ".
نه‌جم جبووری باسی له‌وه‌شكردووه بڕیاره‌كه له‌پێناو ئه‌وه‌دا دراوه تاوه‌كو دانیشتوانی گونده‌كان بتوانن له‌به‌رامبه‌ر هێرشه تیرۆریستییه‌كاندا پارێزگاریی له خۆیان بكه‌ن.
هێزه عێراقییه‌كان له مانگی ته‌مووزی ٢٠١٧دا شاری مووسڵ‌یان له‌ژێر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌رهێنا كه ماوه‌ی سێ ساڵ بوو به‌ده‌ست رێكخراوه‌كه‌وه بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه مووسڵ كۆنترۆڵكراوهتهوه به‌ڵام تیرۆریستان به‌تایبه‌ت له گونده‌واره‌كانی مووسڵ، په‌لاماری هاووڵاتییانی سڤیل و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ده‌ن.