Sarp Özer
25 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2022
شرنەخ - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار خوانی بەربانگی لە بنکەی سەربازیی گەیکتەپە کە دەکەوێتە سەر سنووری تورکیا لەگەڵ عێراق لەگەڵ سەربازان کردەوە و دواتریش چووە شاری شرنەخ و لەگەڵ کاسبکاراندا دوا.
خولوسی ئاکار بە یاوەری سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا، یەشار گولەر و فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی تورکیا، موسا ئاڤسەڤەر بنکەی سەربازیی گەیکتەپە کە دوو هەزار و ٣٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە و دەکەوێتە سنووری کارگێڕی قەزای چوکورۆڤا بەسەرکردەوە و خوانی بەربانگی لەگەڵ سەربازان کردەوە و دواتر چووە شاری شرنەخ.
وەزیری بەرگریی تورکیا و شاندی یاوەری لەلایەن هاووڵاتییانەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا و لە چایخانەیەک دانیشتن و لەگەڵ هاووڵاتییاندا دوا.
خولوسی ئاکار لە وەڵامی ژمارەیەک لە هاووڵاتییاندا کە گوتیان: "ئەگەر بە ئارامی و ئاسایش پارێزراویدا دەژین، لە سایەی ئێوەیە"، گوتی: "خوا یار بێت هەموومان بەیەکەوە لەو بەڵای تیرۆرە رزگارمان دەبێت و تەواوی ئەو ئازارەی چەشتوومانە کۆتایی دێت. (خوا یار بێت) ٨٥ ملیۆن کەس هەموو بەیەکەوە بە ئارامی و لە ئاسایش پارێزراویدا دەژین".
بە چەپڵەڕێزانی هاووڵاتییان پێشوازی لە گوتەکانی خولوسی ئاکار کرا، دواتر ناوبراو وێنەی لەگەڵ هاووڵاتییاندا چرکاند و جەژنی رەمەزانی لێ پیرۆزکردن.