Sarmand Hameed
20 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2018
ئیسلام ئاباد - AA
لە میانی چالاکییەکانیدا بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزاندا، وەقفی ئایینی تورکیا هاوکارییە مرۆییەکانی لەسەرانسەری پاکستاندا دابەش دەکات.
یەکێک لە نوێنەرانی رێکخراوەکە، عەبدوڵڵا ئۆجاغ رایگەیاند کە لە شارەکانی کەراچی، پیشاوەر، بەهیرا، وەزیر ئاباد و میربۆر، ١٨٠٠ پارسیلی خۆراکیان دابەش کردووە کە برنج، زەیت، شەکر و خۆراکی دیکەی لەخۆگرتووە.
ئۆجاغ ئاماژەی بەوەشکرد کە خۆراکەکانی نێو پارسیلەکە پێدوایستی خێزانێک فەراهەم دەکات لە تەواوی مانگی رەمەزاندا.
ناوبرا باسی لەوەشکرد کە تاکو ئێستا ژەمی فتارکردنەوەیان بۆ نزیکەی ٢٢٠٠ کەس پێشکەش کردووە.
لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ، وەقفی ئایینی تورکیا یارمەتی خۆراکیی بەسەر هەزاران خێزان لە سووریا و ئەسیوپیا و جۆرجیا و مەکەدۆنیا و قرغیزستان دابەش کردووە.