Sarmand Hameed
20 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2018
دۆحە - AA
وەزیری کارو گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بەحرێن، جەمیل بن محەمەد عەلی حمێدان پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە مەنامە، کەمال دەمیرچیلەر کرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەوالی بەحرێن، لەمیانی کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی پرسە هاوبەشەکان و هەنگاوەکانی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و مەنامە لە بوارەکانی کارو چاودێری کۆمەڵایەتیی کراوە.
وەزیری کارو گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بەحرێن ستایشی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و تورکیای کردووە.
حمێدان ئاماژەی بە گرنگی وەبەرهێنان لە توانای هونەری نێوان هەردوو وڵات و سوود وەرگرتن لە سەرکەوتنی بەرنامەکانی توانای لاوان و بەستنەوەی بە بوارەکانی گەشەپێدان و ئابووری کردووەتەوە.
لای خۆیەوە باڵیۆزی تورکیا لە مەنامە، کەمال دەمیرچیلەر ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ئاڵوگۆڕی تاقیکردنەوە سەرکەوتووەکان لەگەڵ بەحرێن بە تایبەت لە بواری کرێکارییدا دەربڕیووە و جەختی لە بەهێزکردنی رۆڵی دامەزراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کردووەتەوە.
جێی ئاماژەیە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی رابردوو کەمال دەمیرچیلەر وەک باڵیۆزی تورکیا لە مەنامە دەست بەکاربوو.