کۆبوونەوەی سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ نوێنەرانی کرێکاران و خاوەنکارەکان
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "لەگەڵ کرێکاران و خاوەنکارەکانمان، جوتیار و بەرهەمهێنەرانمان، سەندیکاکان و هەموو کارمەندانمان گشتمان بەیەکەوە تورکیا دەگەیەنیە ئایندەیەکی زۆر بەهێزتر".

Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "هەموو تواناکانمان خستووەتەگەڕ لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی خۆشگوزەرانی کرێکاران و خاوەنکارەکانمان، بەردەوامی چالاکییەکانی سەندیکاکان. بەم تێگەیشتنە لە ٢٣ ساڵی ڕابردوودا یەک بە یەکی ئەو یاسا و ڕێسا پێویستانەمان جێبەجێ کردووە".
بەبۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی کرێکاران و هاودەنگیی، سەرکۆمار ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لەگەڵ نوێنەرانی کرێکاران و خاوەنکارەکان کۆبووەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان خۆشحاڵی خۆی نیشاندا کە بە بۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی کرێکاران و هەندەنگیی لەگەڵ نوێنەرانی کرێکاران و خاوەنکارەکاندا کۆبووەتەوە و، ڕایگەیاند: "یەکی ئایار، ڕۆژی کرێکاران و هاودەنگیی لە هەموو کرێکارانمان پیرۆز دەکەم. سوپاسی هەموو ئەو برایانەم دەکەم کە ماندووبوون و تێکۆشان بۆ گەشەی وڵاتەکەمان و بەهێزکردنی گەلەکەمان و پێشکەوتنی تورکیادا. لە خودا دەپاڕێمەوە ڕۆزی حەڵاڵ و باش و بەرهەمدار ببەخشێتە کرێکاران و خاوەنکارەکانمان. هەوڵ و ماندووبوونەکانتان بەفیڕۆ نەچێت".
هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە بە هەموو توانایانەوە کار دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خۆشگوزەرانیی کرێکاران و، ڕایگەیاند: "هەموو تواناکانمان خستووەتەگەڕ لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی خۆشگوزەرانی کرێکاران و خاوەنکارەکانمان، بەردەوامی چالاکییەکانی سەندیکاکان. بەم تێگەیشتنە لە ٢٣ ساڵی ڕابردوودا یەک بە یەکی ئەو یاسا و ڕێسا پێویستانەمان جێبەجێ کردووە".
گوتیشی: "لەگەڵ کرێکاران و خاوەنکارەکانمان، جوتیار و بەرهەمهێنەرانمان، سەندیکاکان و هەموو کارمەندانمان گشتمان بەیەکەوە تورکیا دەگەیەنیە ئایندەیەکی زۆر بەهێزتر".
سەرکۆمار ئەردۆغان ئەوەیشی خستەڕوو کە لە پێناو ئەوەی سەدەی تورکیا بکەینە سەدەی "هەوڵ و ماندوو بوون" هەموو ئەو کارانەی لەدەستمان دێت ئەنجامیان دەدەین.