سەرکۆمار ئەردۆغان بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوت

Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لەسەر بانگهێشتی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، جۆرجیا مێلۆنی بەمەبەستی بەشداری کردن لە چوارهەمین لووتکەی نێوان حکوومەتەکانی تورکیا-ئیتاڵیا بە فڕۆکەی تایبەتی "TUR" بەرەو ڕۆمای پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێکەوت.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لەلایەن جێگری سەرکۆمار، جەودەت یڵماز و سکرتێری گشتیی سەرۆکایەتی کۆمار، هاکی سوسماز و پارێزگاری ئەنقەرە، واسیپ شاهینەوە بەڕێکرا.
لەو سەردانەیەدا، هەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان و وەزیری خێزان و کاروباری کۆمەڵایەتی، ماهینوور ئۆزدەمیر گۆکتاش و وەزیری وەرزش و لاوان، عوسمان ئاشکن باک و وەزیری کلتوور و گەشتوگوزار، مەهمەت نووری ئەرسۆی و وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر و وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجی، مەهمەت فاتیح کاجر و وەزیری بازرگانی، عومەر بۆلات و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری (میت)، ئیبراهیم کاڵن و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتوون و گەورە ڕاوێژکاری سەرکۆمار بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەکی و ئەمنیی، باڵیۆز ئاکیف چاغتای کڵج و سەرۆکی پیشەسازی بەرگریی لە سەرۆکایەتی کۆمار، هالوک گۆرگون یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان دەکەن.
بڕیارە لە چوارچێوەی لووتکەکەدا هەنگاوگەلێک بگیرێنەبەر بۆ زیاتر بەهێزکردنی هاریکاریی نێوان تورکیا و ئیتاڵیا و، بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکرێت سەبارەت بە پرسە هەرێمیی و جیهانییەکان.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن