لە ڕێوڕەسمێکی فەڕمییدا لە ئیتاڵیا پێشوازی لە سەرکۆمار ئەردۆغان کرا

Ankara
ڕۆما - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە بەمەبەستی بەشداری کردن لە چوارهەمین لووتکەی نێوان حکوومەتەکانی تورکیا-ئیتاڵیا سەردانی ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیای کرد، لە ڕێوڕەسمێکی فەڕمییدا لەلایەن سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە، جۆرجیا میلۆنیەوە پێشوازی لێکرا.
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا مێلۆنی، لە ڕێوڕەسمی پێشوازییەکەدا کە لە ڤیلا پامفیلی بەڕێوەچوو لە کاتی دابەزینی لە ئۆتۆمبێلەکەی پێشوازی سەرکۆمار ئەردۆغان کرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان و میلۆنی دوای ئەوەی سڵاویان لە یەکتر کرد و تەوقەیان کرد، وێنەیان گرت.
پاش ناساندی شاندی هەردوولا، سەرکۆمار ئەردۆغان و میلۆنی کۆبوونەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن