کاردانەوەی تورکیا بەرامبەر بڕیاری ئیسرائیل بۆ داننان بە سەربەخۆیی هەرێمی سۆماڵیلانددا
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: "ڕاگەیاندنەکەی ئیسرائیل سەبارەت بە داننان بە سەربەخۆیی هەرێمی سۆماڵیلاند، نموونەیەکی نوێی کردە نایاساییەکانی حکوومەتەکەی ناتانیاهویە، کە ئامانجیان دروستکردنی ناسەقامگیرییە لەسەر ئاستی هەرێمیی و جیهانیی".
Ankara
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئۆنجو کەچەلی ئاماژەی بەوە کرد کە ڕاگەیاندنی ئیسرائیل سەبارەت بە داننان بە سەربەخۆیی هەرێمی سۆماڵیلاند، نموونەیەکی نوێی کردە نایاساییەکانی حکوومەتەکەی تەل ئەبیبە.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی، کەچەلی پۆستێکی سەبارەت بە بابەتەکە بڵاوکردەوە.
"ڕاگەیاندنەکەی ئیسرائیل سەبارەت بە داننان بە سەربەخۆیی هەرێمی سۆماڵیلاند، نموونەیەکی نوێی کردە نایاساییەکانی حکوومەتەکەی (سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین) ناتانیاهویە، کە ئامانجیان دروستکردنی ناسەقامگیرییە لەسەر ئاستی هەرێمیی و جیهانیی" کەچەلی وای گوت و، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە ئەم هەنگاوەی ئیسرائیل کە بەردەوامە لە سیاسەتی فراوانخوازی و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ڕێگریی کردن لە داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا، بە دەستوەردانێکی ئاشکرا لە کاروباری ناوخۆی سۆماڵ لە قەڵەم دەدرێت.
کەچەلی بە جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی پێویستە بڕیارەکان سەبارەت بە داهاتووی کۆماری سۆماڵی فیدراڵ و هەرێمی سۆماڵیلاند بە شێوەیەک بن ڕەنگدانەوەی خواستی هەموو سۆماڵییەکان بێت، دووپاتیشی کردەوە کە تورکیا گرنگی بە ئاشتیی و ئاسایش لە قۆچی ئەفریقا دەدات.
هەروەها کەچەلی باسی لەوە کرد کە ئەنقەرە پێداگرانە پشتیوانی لە یەکپارچەیی خاکی سۆماڵ دەکات و، بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی گەلی سۆماڵ.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
