Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
03 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە- AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو سەبارەت بە ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ''هێشتا کار لەکار نەترازاوە، بارزانی دەتوانێت هەنگاو بهاوێژێت''.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو بووە میوانی دێسکی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو، وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکانی رۆژەڤ کرد و ئاماژەی بەوەکرد سەرەڕای داواکاریی تورکیا و هەموو جیهان بۆ هەڵوەشاندنەوە یان دواخستنی، هەرێم ریفراندۆمی ئەنجامدا.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو باسی لەوەکرد تا ئێستا تەنها یەک وڵات روونکردنەوەی بە ئاراستەی پشتیوانییکردنی ریفراندۆمەکە داوە بەڵام ئەویش دواتر پاشگەزبووەتەوە و سەرجەم وڵاتان پشتییوانیی لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەن. باسی لەوەشکرد ئەوان باسیان لەو مەترسییانە بۆ ئیدارەی بارزانی کردووە کە بە هۆی ریفراندۆمەوە رووبەڕووی عێراق و کوردەکان دەبێتەوە و گوتی:
''ئیدارەی بارزانی لەبەرئەوەی بەرژەوەندیی خۆیان کردووەتە کاری لە پێشینە، واتە بۆ ئەوەی زیاتر لە پۆستی سەرۆکایەتییدا بمێننەوە کە ئەمە لایەنی سیاسیی و ئابووریی هەیە و بۆ ئەوەی بابەتی سەرۆکایەتی نەخرێتە بەرباس، ئەم کارەیان کردووە. لە ئێستادا پارتەکانی دیکە مەرجیان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان هەیە، ئەوەیە کە یاسای سەرۆکایەتی بهێنرێت و تاوتوێ بکرێت و لەو چوارچێوەیەدا ماوەی سەرۆکایەتیش دیاریی دەکرێت. ئەوە ماوەیەکی درێژە بە شێوەیەکی دیاریینەکراو درێژەی بە سەرۆکایەتی داوە. ئەمە جگە لەوەی کە ئێمە سەردانی هەولێرمان کرد، ئەوەمان بینی کە زۆرینەی پارتە کوردییەکان خوازیاریی ریفراندۆم نەبوون. هەندێکیان ناتوانن بە روونی بیڵێن، بە ئێمەی دەڵێن. ئەم ریفراندۆمە ریفراندۆمێکی شەفاف و دیموکراتی نییە. ریفراندۆمێکیش نییە کە لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە چاودێریی کرابێت، لەبەر ئەوە شەرعییەتی نییە. هێشتا کار لەکار نەترازاوە، بارزانی دەتوانێت هەنگاو بهاوێژێت. واتە لەکاتی وەستاندنی ئەم پرۆسەیەدا، ئەودەمە دەتوانێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدادا ئاسایی بکاتەوە و بەوشێوەیەش پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێمە و هەموواندا ئاسایی بکاتەوە''.
وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە دەروازە سنوورییەکانی دیوی هەرێم لەگەڵ تورکیا و ئێران‌دا کە لە ئێستادا لەژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی هەرێمدایە، بەدەست حکوومەتی ناوەندیی عێراقەوە بێت، بەڵام لەبەر ئەوەی ماوەی چەندین ساڵە عێراق سەرقاڵی کێشەکانی ناوخۆیەتی و لەدوای قەیرانە گەورەکان، لێرەدا دیفاکتۆیەک درووستبووە. بە پێویستیشی زانی دیوی عێراقی دەروازە سنوورییەکان لەژێر دەستی حکوومەتی ناوەندیدا بێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، عێراقیش له‌وباره‌وه داواكاریی ئاراسته‌ی توركیا كردووه و گوتی: "كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری ئۆڤاجیك له رووی ته‌كنیكیه‌وه گونجاوه، به‌ڵام رێڕه‌وی ئه‌وبه‌ری سنوور كێ دروستی ده‌كات، كێ ئاسایشی دابین ده‌كات، به‌دڵنیاییه‌وه پێویسته حكوومه‌تی عێراق بیكات. ئه‌وان خۆیان له‌وباره‌وه كارده‌كه‌ن. په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له‌و هه‌ڵه‌یه پاشگه‌زنه‌بنه‌وه، هه‌نگاوه‌كانی توركیا به پێی هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی به‌غدا ده‌بێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه بارزانی له‌وباره‌وه له هه‌ڵه‌دایه و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بانگه‌وازی جیهان كه داوایان لێ‌كرد له‌سه‌ر مافه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ بكه‌ن، ده‌ستبه‌رداری ریفراندۆمه‌كه ببوایه له ئێستادا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ به‌هێز ده‌بوو، به‌ڵام ئێستا به‌هێز نییه.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو لە بانگەوازێکدا بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "ئه‌گه‌ر له‌و هه‌ڵه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه درێژه به په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌ده‌ین له رابردوودا چۆن مامه‌ڵه‌مان كردووه هه‌ر وا ده‌بین. دیسانه‌وه له رۆژه سهختهكانیاناندا هاوكاریان ده‌بین".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه یه‌كێك له ئامانجه‌كانی رۆیشتنی په‌كه‌كه بۆ شنگال، لاوازكردنی حكوومه‌ته‌كه‌ی بارزانی-یه و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ چه‌ند پارتێكی سیاسی‌دا كردووه كه یه‌كێك له‌و پارتانه پارته‌كه‌ی تاڵه‌بانی-یه.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو راشیگه‌یاند، بارزانی به‌م پێداگرییه‌ی، ئایندهی گه‌لی كوردی عێراقی به‌ره‌و نادیاری بردووه.