Mazın Asad
22 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین جەخت لەسەر چۆنیەتی گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناوچەی غوتەی رۆژھەڵات لە سووریا کرایەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار دەست کەوتوون، تەوەری سەرەکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەمڕۆی نێوان ئەردۆغان و پوتین، دەنگدانەکەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی قودس و دۆخی مرۆیی غوتەی رۆژھەڵات بوو.
لە پەیوەندییەکەدا نیگەرانی لەبارەی خراپبوونی رەوشی ناوچەی غوتەی رۆژھەڵات خرایەڕوو و جەختیش لەسەر چۆنیەتی گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناوچەکە و باشترکردنی دۆخەکە کرایەوە.