توركيا

پەیامی ئاکار لە خاڵی سفری سنوورییەوە دەربارەی ئۆپەراسیۆنی چنگ

ئاکار گوتی: "ئۆپەراسیۆنەکەمان بەردەوامە. دەچینە نێو ناخی تیرۆریستان لە تەواوی ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی چنگ. هەتا دوایین تیرۆریست لەناو نەبرێت لەو ناوچەیە دەرناچین. ئەوێ لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە".

Sarp Özer, Rewa Mahmood Hasan  | 05.06.2019 - نوێکردنەوە : 06.06.2019
پەیامی ئاکار لە خاڵی سفری سنوورییەوە دەربارەی ئۆپەراسیۆنی چنگ

Ankara

هەکاری - AA

وەزیری بەرگری تورکیا خولوسی ئاکار لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوە و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی سەربازەکان و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکە. سەردانی فەرماندەیی بەرێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی چنگ-ی کرد لە خاڵی سەر سنووریی و ناوچەی بنکەی سەربازی بیوکتۆپراک.

ئاکار گوتی، "ئۆپەراسیۆنەکەمان بەردەوامە. دەچینە نێو ناخی تیرۆریستان لە تەواوی ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی چنگ. هەتا دوایین تیرۆریست لەناو نەبرێت لەو ناوچەیە دەرناچین. ئەوێ لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە.

ئاکار رۆژی رابردووش لەگەڵ سەرۆک ئەرکان یاشار گولەر و فەرماندەی هێزی وشکانی جەنەڕاڵ ئومید دوندار، فەرماندەیی هێزی دەریایی عەدنان ئۆزبال و فەرماندەی هێزی ئاسمانی حەسەن کوچوکئاکیوز سەردانی بنکەی سەربازی بیوکتۆپراکلیان کرد لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ.

ئاکار لەناوچەی باڵکایالار لە خاڵی سفری سنووریی بە بەرزی ٢ هەزار و ٤٠٠ مەتر لەئاستی رووی دەریاوە لە دۆخی سەربازانی کۆڵیەوە و لەگەڵ یەک بەیەکی سەربازانی ئەو شوێنانەدا قسەی کرد. ئاکار جەژنە پیرۆزەی لە سەربازان کرد و دواتر زانیاری وەرگرت دەربارەی چالاکیەکانی بنکەی سەربازی کە دەڕوانێت بەسەر خواکوڕکدا.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın