Sangar Hamad Azeez
09 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگری تورکیا خوڵوسی ئاکار رایگەیاند: "سەبارەت بە رۆژهەڵاتی فوڕات دیدار و کۆبوونەوەکانمان درێژەیان هەیە و کارەکانمان بەردەوامن".
ئاکار لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لە کار‌و چالاکییەکانی سوپای تورکیا کرد لە سووریا و گوتی: "سەبارەت بە رۆژهەڵاتی فوڕات دیدار و کۆبوونەوەکانمان درێژەیان هەیە و کارەکانمان بەردەوامن".
سەبارەت بە مەترسی دروستکردنی رێرەوی تیرۆر ئاکار گوتی: "هه‌رگیزا هه‌زگیز رێگه ناده‌ین له باشووری وڵاته‌كه‌مان جا له باكووری عێراق بێت یان سووریا به هیچ جۆرێك رێڕه‌وی تیرۆر دروست بكرێت".
ئاكار له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه رایگه‌یاند: "تاكو توركیا رازی نه‌بێت هیچ ئه‌مری واقیعێك قبوڵ ناكه‌ین جا هه‌ر كێی له پشته‌وه بێت".
وەزیری بەرگری تورکیا خوڵوسی ئاكار گوتیشی: "توركیا له‌باره‌ی ناوچه‌ی زانیاری فڕین تاكو ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه له رێكاره‌كانی".