توركيا

روونکردنەوەی ئاکار لەبارەی ئیدلب-ەوە

وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار: "تاوەکو ئێستا چالاکییە سەربازییەکانمان لە ئیدلب چۆن بەڕێوەچووە لەمەودواش لەگەڵ رووسیا بە هەمان شێوەیە بەردەوام دەبێت".

Sangar Hamad Azeez  | 18.09.2018 - نوێکردنەوە : 19.09.2018
روونکردنەوەی ئاکار لەبارەی ئیدلب-ەوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند: "تاوەکو ئێستا چالاکییە سەربازییەکانمان لە ئیدلب چۆن بەڕێوەچووە لەمەودواش لەگەڵ رووسیا بە هەمان شێوەیە بەردەوام دەبێت".

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، ئاکار لە گوتارێکیدا لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتان باسی لە ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیری ناوچەکە کرد.

ناوبراو جەختی کردەوە لەوەی کە تورکیا لە چەندین بەرەوە بەرەنگاری تیرۆر دەبێتەوە و گوتی: "لە یەککاتدا بەرەنگاری فەتۆ، پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە/کەجەکە دەبینەوە لەلایەکی دیکەش نزیکەی ٣ ملیۆن ئاوارەی سووریمان داڵدە داوە".

ئاکار تیشکی خستە سەرئەوەی کە تورکیا تەنیا لە عێراق و سووریا نا بەڵکو رێز لە یەکپارچەیی تەواوی وڵاتانی هاوسنووری دەگرێت و گوتیشی: "بەڵام هیچ کاتێک بێ دەنگ نەبووین بەرامبەر هەر پەلامارێک کە کرابێتە سەرمان. لەمەودواش بێ دەنگ نابین. ئامانجی ئێمە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیە. لە کاتی بەرەنگاری تیرۆریش هەستیاری نیشاندەدەین بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی سڤیل کەمترین زیانیان بەرکەوێت".

وەزیری بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوەکرد کە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە هەمان کاتدا بە واتای یەپەگەش دێت و گوتیشی: "هەمان پێکهاتەن و هەڵقوڵاوی یەک سەرچاوەن. لە تورکیا و عێراق ناویان پەکەکە و لە سووریاش ناوی خۆیان بۆ یەپەگە گۆڕیوە".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın